كاڵكان: پەكەكە لە باشوری كوردستان میوان نییە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە رایگەیاند، لە باشوری كوردستان پەكەكە میوان نییە و ناشبێت هەڕەشە لە گەریلا بكرێت، چونكە ئەوكات گەریلا پارێزگاری لە خۆی دەكات.

دوران كاڵكان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە رایگەیاند، پارتی پاساو دەهێنێتەوە بەوەی بەهۆی پەكەكەوە توركیا هێرش و داگیركاری دەكات، “بەڵام ئایا عێراق لە ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ نیوەی باشوری كوردستانی داگیرنەكرد؟ ئایا ئەمەش بەهۆی بوونی پەكەكەوە بوو؟”.

كاڵكان دەشڵێت، “نابێت گەریلا زویر بكرێن، چونكە لە هەموو ناوچەیەك دژی دەوڵەتی تورك شەڕی قورس دەكەن، بۆیە نابێت مەیدانەكانی گەریلا گەمارۆ بدرێن، پێویستە هەڕەشە لە گەریلا نەكرێت، ئەگەر ئەمە رووبدات، ئەوا گەریلا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بكات”.

دوای رێكەوتنی شەنگال لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان پارتی و پەكەكە پەرەی سەند، تا ئێستاش شەڕی گەرمی راگەیاندن لەنێوان هەردوولادا بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا