تالیبان كابینەی حكومەتە كاتییەكەی رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پێكهاتەی حكومەتی نوێی ئەفغانستانی ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد، ئەم پێكهاتەیەی حكومەت كاتییە و بۆ هەمیشەیی نییە.

ڕاشیگەیاند، مەلا محەمەد حەسەن ئاخوند ڕاسپێردراوە بە گرتنەدەستی كاروبارەكانی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی نوێی ئەفغانستان و مەلا برادەر دەبێتە جێگری سەرۆك وەزیران.

لە 30ی نیسانی ئەمساڵ، ئەمریكا ڕایگەیاند، كە بە چەند قۆناغێك هێزەكانیان لە ئەفغانستان دەكشێننەوە بەپێی فەرمانی جۆ بایدن-ی سەرۆكی وڵات و ڕاستەوخۆ دوای ئەوەش هێزەكانی بزووتنەوەی تاڵیبان هێرشی سەربازیی فراوانیان بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حكومەتی ئەفغانستان دەستپێكرد و لە چەند هەفتەیەكدا زۆربەی ناوچەكانیان كۆنتڕۆڵ كرد و دەروازەكانیان گرت و لە 15ی ئابدا كابوڵ-ی پایتەختیان كۆنتڕۆڵ كرد.

بەپێی ئەو لیستەی وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، ناوی سەرۆكوەزیران و بەشێك لە وەزیرەكان بەم شێوەیەن:

مەلا محەمەد حەسەن ئاخوند، سەرۆكوەزیرانی حكومەت

مەلا برادەر، جێگری سەرۆكوەزیران

هیدایەتوڵا بەدری، وەزیری دارایی

سیراجەدین حەققانی ، وەزیری ناوخۆ

سەدر محەممەد ئیبراهیم ، وەزیری بەرگری

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا