چەند بڕیارێكی نوێ‌ لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستەیەكی حەوت كەسیی هەڵبژارد و لیژنەی باڵای كۆنفرانسی نیشتمانی كارا كرد، بەمەبەستی ئەنجامدانی دوەم كۆنفڕانسی نیشتیمانی لە نزیكترین كات و سەرلەنوێ خۆڕێكخستنەوە و خۆنوێكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان.

بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: دوای زنجیرەیەك كۆبونەوە لە دوو هەفتەی رابردودا، سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە2_1_2022 جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە، كۆبونەوەكە تەواوكاری كۆبونەوەكانی دیكە بو كە لە هەفتەی رابردو ئەنجام درا و تێیدا دەستەیەكی حەوت كەسی بە نوێنەرایەتی جڤاتەكانی نیشتیمانی و گشتی و سێ لە هەڵسوڕاوانی دیاری دەرەوەی جڤاتەكان هەڵبژێردران كە بریتین لە (هۆشیار عومەر، نزار محمود، هاوڕێ كاوە، دڵشاد مەجید، گەیلان شێخ عومەر، د. تەها حەمە عەزیز و شوان قلیاسانی).

ئەم دەستەیە كە لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا متمانەی جڤاتی نیشتیمانیی وەرگرت لەگەڵ لیژنەی باڵای كۆنفرانس، دەست بە ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا كۆنفرانسی دوەمی نیشتیمانی بۆ بەخۆداچونەوە و خۆ رێكخستنەوەی بزوتنەوەكە ببەستن.

بەپێی دەستوری رێكخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەركەكانی كۆنفڕانسی نیشتیمانی خۆی دەبینێتەوە لە نوێكردنەوەی بەرنامەی سیاسی لە بوارە جیاوازەكاندا، پێداچونەوە بە دەستوری رێكخراوەیی، هەڵسەنگاندن و دەستكاریكردنی پلاتفۆرمەكانی هەڵبژاردنەكانی پارێزگا و هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هاوكات هەڵسەنگاندنی ئەدای تیمەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەت و نوێنەرەكانی لە دەزگا هەڵبژێردراوەكانی؛ پارێزگا، هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هاوكات هەڵسەنگاندنی ئەدای جڤاتی نیشتیمانی لە چەند ساڵی رابردودا.

هەمو ئەمانەش پڕۆسەی سەرلەنوێ خۆڕیكخستنەوە و خۆنوێكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕانە بەتایبەت دوای ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانی تێیدا دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا