لە هەولێر 15 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە داخران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد، لە 17 تا 21ی تەمموزی 2022  بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین، 15 بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى سزادراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر 15 بەنزینخانەی تر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی سزادراون (151) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (6) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە:

یەکەم/ وێستگەى کلاس

دووەم/ وێستگەى سەیداوە

سێیەم/ وێستگەى کوردستان

چوارەم/ وێستگەى هامان

پێنجەم/ وێستگەى ڕزگارى

شەشەم/ وێستگەى بەهارى نوێ

جەختی لەوەش کردەوە، “دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا