ئومێد خۆشناو: توندترین ئیجرائات لەگەڵ هەر دەرمانخانەیەک دەکرێت دەرمانى ماوەبەسەرچوو بفرۆشێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، “توندترین ئیجرائات لەگەڵ هەر دەرمانخانە و کۆمپانیا و کۆگایەک دەکرێت، دەرمانى ماوەبەسەرچوو و قاچاغ و نەشیاو بفرۆشێت”.

ئومێد خۆشناو لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا نوسی، “نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.4.7، کۆبوونەوەیەکى تایبەتمان کرد بە لیژنەى بەدواداچوونى دەرمان”.

وتیشی، “لەکۆبوونەوەکەدا، باسمان لە بەدواداچوونى دەرمان و ڕێگەگرتن لە دەرمانى ماوەبەسەرچوو و قاچاغ  کرد، لەوبارەیەشەوە تەئکیدمان لەلیژنەی ناوبراو کردەوە لەمەودوا زۆر بەوردى و چڕى زیاتر چاودێرى کۆگا و دەرمانخانە و کۆمپانیاکان بکرێت و بەبێ چاوپۆشی کردن لە هەر کەس و لایەنێک”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر کۆمپانیا و کۆگا و دەرمانخانەیەک دەرمانى ماوە بەسەرچوو و قاچاغ و نەشیاو بەهاووڵاتییان بفرۆشێت، توندترین ئیجرائاتى لەگەڵ دەکرێت، ئێمەش وەکو پارێزگاى هەولێر بەهەموو شێوەیەک پشتیوان و پاڵپشتین”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆمان لەبارەى چۆنیەتى لەناوبردنى ده‌رمانى ماوەبەسەرچوو و قاچاغ و نەشیاو کرد کە لەلایەن لیژەکەوە دەستیان بەسەردادەگیرێت، بڕیارماندا بەڕەچاوکردنى پاراستنى ژینگەى شارەکەمان و بەشێوەیەکى تەندروست کە کاریگەرى نەبێت لەسەر تەندروستى گشتیى، لەناوببرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا