نرخی نەوت نزیک دەبێتەوە لە 90 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت نزیکەی سێ دۆلار بازدانی بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، ئەمەش بەهۆی ترس لە پچڕانی دابینکردنی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بازاڕەکانی جیهان.

رۆژی هەینی 19ی نیسان، نەوتی خاوی برێنت 2 دۆلار و 63 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 89 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 2 دۆلار و 56 سەنت زیادیکرد و بەرمیلێکی بە 84 دۆلار و 66 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

هۆکارە جیۆسیاسییەکانی جیهان بەشێکن لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە رۆژی هەینیدا؛ ترسی پچڕاندنی هەناردەی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بازاڕەکانی جیهان، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئەو کاڵا ستراتژییە داناوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا