جۆرج بوش:هەست بە خەمێکی قوڵ دەکەم بۆ ئەفغانستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لەگەڵ خانمەکەی ڕایانگەیاند، هەست بە خەمێکی قوڵ دەکەن، بۆ ئەو ڕووداوانەی لە ئەفغانستان ڕوو دەدات.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز جۆرج بوش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:”من و لۆرا بە خەمێکی قوڵەوە لە ڕووداوە دڵتەزێنەکانی ئەفغانستان ئەڕوانین، دڵمان لەگەل گەلی ئەفغانستان دایە، دەزانین زۆر ئازاریان چەشتووە، لەگەڵ هێزە ئەمریکیەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی ناتۆ کە قوربانیەکی زۆریان داوە”.

لە هەمان کاتدا، رۆژی دوو شەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بەرگری لە بڕیارەکەی کرد سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان وتی”ئەرکی ئێمە لە ئەفغانستان دروست کردنی ناوچەو نەتەوەیەکی دیموکراسی نەبووە، بەڵکو ڕێگرتن بووە لەو هێرشە تیرۆریستیەکان بۆ سەر خاکەکەمان”, وتیشی هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە ناکەمەوە ڕێگە نادەم هێزەکانمان لە نیشتیمانێکی بیانیدا شەڕ بکەن و بمرن، لە کاتێکدا هێزە ئەفغانیەکان شەڕ بۆ خۆیان ناکەن.

ئاماژەی بەوەش دا، کە هیچ هێزێکی سەربازی ناتوانێت سەقامگیری لە ئەفغانستاندا بەدیبهێنێت، هەروەها وتیشی سەرکردەکانی ئەفغانستان نەیانتوانیوە، بۆ بەرژەوەندی گەلەکەیان و داهاتووی وڵاتەکەیان دانوستان بکەن.

تاڵیبانیش جەختیان لەوە کردۆتەوە، شەڕ لە ئەفغانستان تەواو بووە، نایانەوێت بە گۆشەگیری بژین، دەیانەوێت پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگا نێو دەوڵەتیەکان دروست بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا