بانكی رافیدەین هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی كارتی ئەلیكترۆنی بەکاردەهێنن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی رافیدەین  ئامۆژگاری و هۆشداری بۆ خاوەن كارتی ئەلیكترۆنی بڵاوكردەوە.

بانكەكە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: كارتی ئەلیكترۆنی چەندین سوود و تایبەتمەندی هەیە و لە بوارە گرنگەكاندا بەكاردێت، دیارترینیان پارەی دانان و و كشاندنەوە و بازاڕكردن و ئەنجامدانی مامەڵەی دارایی ڕۆژانە دوور لە پارەی كاش و نەختینەی دەستی.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لەم ڕوانگەیەوە بانكی ڕافیدەین تەئكید لەسەر پێویستی هەڵسوكەوتی خاوەنی كارتی ئەلیكترۆنی دەكاتەوە بەپێی سنوورە ڕاگەیەندراوەكانی داهات، بەتایبەتی كارتی ئەلیكترۆنی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان، كە دەخرێتە ناو هەژماری بانكییەوە، بەمەش پێویستە بەكاربهێنرێت بە شێوەیەكی شارستانی و بەرپرسیارانە.

هەروەها پڕكردنەوەی كارتەكان بە شێوەیەك بێت كە لەگەڵ بڕی پارەی مووچەی مانگانەی فەرمانبەر یان خانەنشین و باقی سەرچاوەكانی داهات  بگونجێت كە لەلایەن خاوەن كارتەكەوە ڕاگەیەندراوە.

هەروەها بانكەكە هۆشداریشی دایە هاووڵاتیان لە پێدانی كارت و پاسۆرد بە كەسێكی دیكە كە بڕە پارە لە دەرەوەی وڵات دەكێشێتەوە، ئەمەش بەشێكە لە سپیكردنەوەی پارە.

لە كۆتایی راگەیاندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتی بەڕێز كارتەكەت ناسنامەی دارایی تۆیە، بۆیە دڵنیابە لە بەكارهێنانی بۆ ئەو مەبەستە شەرعیانەی كە بۆی دیاری كراوە لە ناوخۆ و دەرەوەی عیراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا