هەفتەی داهاتوو سەبەتەی خۆراکیی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەفتەی داهاتوو وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبەتەی خۆراکیی مانگی ڕەمەزان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکات.

لەوبارەیەوە محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، ھەماھەنگی ھاوبەش ھەیە لەنێوان دەزگا چاودێرییەکانی سەر بە وەزارەت بۆ ئامادەکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان، بڕیاریشە لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بەدابەشکردنی بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، چاودێری نرخی خۆراک و پێداویستییەکان دەکەن و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە نرخ بەرزدەکەنەوە.

باسی لەوەش کرد، بریکارەکانی خۆراکیان ئاگادارکردووەتە لەوەی تا کاتژمێر 5:00ی ئێوارە دەوامیان زیاددەکرێت تا ماددە خۆراکییەکان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان بڕیارە چەند ڕۆژێک دوای دەستپێکی وەرزی بەهار و یەکەم ڕۆژی نەورۆز، مانگی ڕەمەزان دەستپێبکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا