سەرۆكوەزیرانی كەنەدا پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی كورد و گەلانی دیكە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی كەنەدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، پەیامێكی ڤیدیۆی بڵاوكردەوە و تێیدا لەچوارچێوەی پیرۆزباییەكانی بۆ ئەو گەلانەی جەژنی نەورۆز دەكەن، پیرۆزبایی لە گەلی كوردیش دەكات و سوپاسیان دەكات بۆ ئەو رۆڵەی ئەو گەلانە لە كەنەدا هەیانە بۆ پێشخستنی وڵاتەكەیان.

رۆژی 20ی ئاداری 2023، جەستن ترودۆ، سەرۆكوەزیرانی كەنەدا لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر تایبەت بە جەژنی نەورۆز بڵاوكردووەتەوە، دەڵێت: لە ساڵی نوێدا با لەكاركردنی پێكەوەیی بەردەوام بین بۆ بونیاتنانی ئایندەیەكی باشتر بۆ هەموو كەنەدییەك.

ترودۆ لە پەیامەكەیدا بە هەردوو زمانی فەرمیی كەنەدا، كە ئینگلیزی و فەرەنسییە، وتی: كەنەدییەكان سوپاسگوزاری ئەو گەلانەن كە رۆڵیان لە پێشخستنی وڵاتەكەیان هەیە.

وتیشی: هیوای ساڵێكی خۆش و خۆشگوزەران و تەندروستتان بۆ دەخوازم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا