داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی رابردوو ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە مانگی نیسانی رابردوو وەزارەتی نەوتی عێراق بە بەهای پێنج ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە و تێكڕای هەناردەی ڕۆژانە دوو ملیۆن و 947 هەزار بەرمیل نەوت بووە .

وەزارەتی نەوتی عێراق رۆژی یەكشەممە راپۆرتی تێكڕای هەناردەی نەوتی بۆ مانگی نیسانی رابردوو بڵاوكردەوە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لە مانگی نیسانی رابردوو لە رێگەی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) 88 ملیۆن و 398 هەزارو 319 بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە ، كە داهاتی پێنج ملیار و 525 ملیۆن و 330 هەزار دۆلار بووە .

بەپێی راپۆرتەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق كۆی ئەو بڕانەی لە نەوتی خاوەوە هەناردەكراون بۆ مانگی نیسان لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ، بریتیە لە 85 ملیۆن و 534 هەزار و 916 بەرمیل، لە كاتێكدا لە كێڵگەكانی كەركوكەوە لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە ئەو بڕانەی هەناردەكراون بڕی دوو ملیۆن و863 هەزار و 403 بەرمیل بووە .

تێكڕای هەناردەی ڕۆژانە دوو ملیۆن و 947 هەزار بەرمیل نەوت بووە، نرخی هەر بەرمیلێك 62 دۆلار بووە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا