محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: له‌گۆڕانكارییه‌كانى ناوچه‌كه‌دا پێویسته‌ كورد یه‌كهه‌ڵوێست بێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌رۆكى پارتى سۆشیالیست دیموكراتى كوردستان ده‌ڵێت، ناوچه‌كه‌ بۆ شه‌ڕ ده‌كوڵێت و له‌م گۆڕانكارییانه‌ى ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ رووبده‌ن پێویسته‌ كورد یه‌كهه‌ڵوێست بێت و ناوماڵى خۆى رێكبخاته‌وه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ پۆڵه‌تیك پرێس محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وتى: هێزو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر دژایه‌تى كورد، جا كورد هیچى ماوه‌ تا ئه‌وان تۆڵه‌ى لێبكه‌نه‌وه‌؟ بودجه‌یان بڕیوه‌، جیاوازیه‌كى زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان پارێزگاكانى هه‌رێم و عێراقدا، ئه‌مانه‌ هه‌مووى كراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌كورد، كه‌ تۆ قوتى خه‌ڵكى كوردستانت بڕى ماناى وایه‌ تۆ ئه‌ته‌وێ سه‌رچاوه‌ى بژێوى ببڕیت، سه‌رچاوه‌ى داهاتى وشك بكه‌یت، هه‌ر له‌راگرتنى نه‌وته‌وه‌، هه‌رله‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان، لێدان له‌ هه‌ولێر و هه‌ریرو كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر، واته‌ له‌سه‌رچاوه‌ى ژیانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ عێراق ده‌یكات، ئه‌وان هیچ شتێك نه‌ماوه‌ به‌رامبه‌رمان نه‌یكه‌ن هه‌رئه‌وه‌ ماوه‌ بێن و په‌لامارمان بده‌ن.

محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وتیشى: ئێمه‌ نابێت شه‌رم بكه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ناحه‌زو دوژمنه‌كانمان وه‌نابێت چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌بین ئه‌وان بێن سه‌ربه‌خۆیى بخه‌نه‌ سه‌ر سینییه‌كى زێڕین و بێن پێشكه‌شمان بكه‌ن، ئێمه‌ ئه‌بێت خۆمان مافى خۆمان وه‌ربگرین.

باسى له‌وه‌شكرد، من پێم وانیه‌ ئه‌و مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌بێت چونكه‌ ئێستا مه‌ترسیه‌كه‌ له‌سه‌ر عێراقه‌، به‌غدا ناتوانێت خۆى بپارێزێت به‌رپرسه‌كانیان خۆیان ده‌شارنه‌وه‌، پێنتاگۆن ده‌ڵێت ئێمه‌ هێرشمانكردووه‌ ئه‌وان ناوێرن بڵێن ئه‌مریكا بووه‌ ده‌ڵێن، لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ین.

رونیشیكرده‌وه‌، هه‌موو كاتێك پێویسته‌ كورد پێكه‌وه‌ كۆببێته‌وه‌ و ماڵى كوردى یه‌كبخه‌ن یه‌كهه‌ڵوێستى كوردستانى هه‌بێت چونكه‌ ناوچه‌كه‌ ئێستا ئه‌كوڵێت بۆشه‌ڕ، ئه‌وه‌ رووسیاو ئۆكرانیا، تا ده‌گاته‌ فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن و عێراق و سووریاو لوبنان و ته‌نانه‌ت پاكستان، واته‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌مووى بۆ شه‌ڕ ئاماده‌یه‌، هه‌مووى به‌رنامه‌ى هه‌یه‌ كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ناو ئه‌م هه‌موو گۆڕانكارى و رووداوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ خۆى كۆبكاته‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا