عێراق لەگەڵ ئێران سیستمی ترانزێت دەخاتە كار

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی ترانزێت لەگەڵ ئێران و ئەو وڵاتانەی كە دراوسێی ئێرانن.

ناسر حسێن وەزیری گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەپێی بڕیاری پێشوویان، عێراق ئامادەیە لەگەڵ ئێران كار بە سیستمی ترانزێت بكات، سیستمەكەش رێگە بە عێراق دەدات بۆ ترانزێت كردن لەگەڵ وڵاتانی درواسێی وەك سوریاو توركیاو ئوردن.

وتیشی، “بەم نزیكانە دیدارێك ساز دەكرێت بۆ كاركردن و رێكەوتن لەسەر سیستمی ترانزێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی شەشی ئەم مانگە محەمەد ئیسلامی وەزیری رێگاوبان و گەشەپێدانی شارستانی ئێران گەشتە بەغداو لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی عێراق تاوتوێی پرسی كاری هاوبەشی نێوان هەردو وڵات كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا