پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە لە کوردستان بانكێكی نیشتیمانی سەر بە بانكی ناوهندی عێراق دروستبكرێت، بەگوێرەی زانیاریەكانیش حكومەتی هەرێم رازامەندی لەسەر داوە.
بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك، لەئێستادا ئەو بانكە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆی ئەو بانكەشەوە هەر پێشینەیەک یان قەرزێک لە عێراق دابەش بکرێت، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لەڕێی ئەو بانکە نیشتیمانییەوە کە سەر بە بانکی ناوەندی عێراقە، سودمەند ببن.
لای خۆشیەوە جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئەوەی من ئاگادارم لە بانكی ناوەندی ئێستا دەستپێشخەریەك هەیە بۆ وەرگرتنی یەك ملیار دۆلار كە بانكی ناوەندی بە بانكەكانی هەرێمی دەدات، پێشتریش بەبانكەكانی جیهان و ئاڕتی بانكی داوە”.
وتیشی “دەكرێت بانكی نیشتیمانیش بكرێتەوە، بەڵام ئاگادار نیم كارێكی واكرابێت”.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بە ملیۆنان دۆلار لەبانكی ناوەندی وەرگیراوە لەرێگەی هەردوبانی جیهان و ئاڕتی بانك، بەناوی پرۆژەوە، ئێستاش هەركەسێك پرۆژەیەكی هەبێت دەتوانێت لە ملیۆنێكەوە بۆ 40 ملیۆن دینار وەربگرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی عێراق لەرێگەی بانكەكانەوە بڕە پارەیەك وەك پێشینە بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران دەدات، وەك هاوكاریەك بۆ ئەوكەسانەی كە پرۆژەیەكیان هەیە.