وەزارەتی پێشمەرگە بەدواداچوون بۆ كوژرانی كارمەندێكی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

 

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر لەسەر كوژرانی كارمەندێكی وەزارتەكە، كە ئەمڕۆ تەرمەكەی لە نزیك گوندی پەلكەڕەش لە نێوان كەسنەزان و دێگەڵە دۆزرایەوە.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ئەمڕۆ 22ی حوزەیرانی 2021 هەواڵی گیان لەدەستدانی (ن.چ.د8 جوانڕۆ كەریم قادر ) كارمەندی وەزارەتمان پێگەیشت، دوای بەدوا داچوونی بەرپرسی یەكە سەربازیەكەی لەگەڵ هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش، تەرمی ناوبراو بەدەستبەستراوی لە نزیك گوندی (پەلكەڕەش)كە دەكەوێتە نیوان كەسنەزان و دێگەڵە دۆزراوەتەوە.

لە بەیاننامەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ناوبراو ئەندامی تیپی جوق و مۆسیقای سەربازی بوو، سەر بە فەرماندەیی ئینزیباتی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە.

باسی لەوەشكردووە، وەزارەتی پێشمەرگە، بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستی لەسەر ئەم تاوانە گرتۆتەبەر و لەئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو چاوەڕێی دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكانین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا