پۆلیسی هەولێر ڕاستی ڕووداوی سوتانی هاووڵاتییەکی هەولێر لەسەر دەستی ژنەکەی ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی ڕووداوی سوتانی هاووڵاتییەکەی هەولێر لەسەر دەستی ژنەکەی ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی 1ی 11ی 2022 کاتژمێر 10:25 خولەکی شەو، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بە هەبوونی ڕووداوێکی خۆکوشتن، کە پیاوێک بەناوی ئەحمەد جەواد تەمەن 43 ساڵ کە فەرمانبەرە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لە گەڕەکی هەڤاڵان لە گەرماوی ماڵەکەی خۆیدا خۆی سوتاندووە.

وتیشی، “دواتر هێزەکانمان لە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و ورددا بۆیان دەرکەوت کەوا ئەو کەسەی کە سوتاوە، خۆی نەسوتانووە، بەڵکو کوژراوە و دواتر سوتێنراوە”.

باسی لەوەش کرد، لە هەشت کاتژمێر بەردەوامبوون لە لێکۆڵیەنەوە هێزەکانمان توانیان بگەنە دەرئەنجامی ڕاستی ڕووداوەکە کەوا خێزانەکەی بە ناوی (د. غ. م) هەستاوە بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە کە تەمەنی 29 ساڵە و بەڕەگەز عەرەبە.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و هەستاوە بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە، سەرەتا بە چەکوش لێیداوە و دواتر بردوویەتییە ناو گەرماوی ماڵەوە، نەوتی پیادا کردووە و سوتاندوویەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا