كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانان لەعێراق كرایە ئامانج

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەمڕۆ لەكاتی گواستنەوەی كەرەستەی شەڕ كردنی سوپای ئەمەریكا بۆ بابل، جارێكی دیكە كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانان كرایە ئامانج.

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی ئابی 2021، میدیا عێراقیەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكان بڵاویانكردەوە، لەسەر رێگای بابل بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش تەقیوەتەوە.

لەزانیاریەكاندا هاتووە، تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زیان بەر ستونێكی كارەبا كەوتووە و هیچ لایەنێكیش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی تەقینەوەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

ئەمە لەكاتێكدا، لە دوو رۆژی رابردووش دوو ستونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەغدا و بابل کراونە ئامانج .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا