هاوپەیمانی تەقەدوم: سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئێمەیە و کورد و شیعەکانیش لەگەڵمانن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرکردەیەکی ناو هاوپەیمانی تەقەدوم دەڵێت: پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان ناچێتە دەرەوەی هاوپەیمانی تەقەدوم و لەدوای ئەوەی بەشێک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان هاتنەپاڵ هاوپەیمانییەکە، کورسییەکانمان بۆ 50 کورسی زیاددەکات.

فەهد راشد، سەرکردەی ناو هاوپەیمانی تەقەدوم رایگەیاند، “بەڕاشکاوی بەشێک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە تا بێنەپاڵ هاوپەیمانییەکەمان”، وتیشی: تەنانەت بەشێک لە پەرلەمانتارە شیعە و کوردەکان سەربە هیچ رەوت و حزبێک نین، دەیانەوێت بێنەپاڵ هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی”.

باسی لەوەشکرد، “سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی سوننە حەلبوسی بە پیاوێکی گونجاو دادەنێن بۆ سەرۆکایەتیکردنی پەرلەمان، چونکە لەماوەی خولی رابردوودا خۆی سەلماند”.

وتیشی: ئێمە وەک هاوپەیمانی تەقەدوم هیچ کاندیدێکمان نییە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان جگە لە محەمەد حەلبوسی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا