پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رادەستی هێزە ئەمنییەكان كرا.
دوای ئەوەی رۆژی 25ی تەمموزی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندیدكرد، بەرەبەیانی رۆژی شەممە 30ی تەمموز، لایەنگرانی رەوتی سەدر، دژی هەنگاوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە شەقامی كۆمارییەوە بەرەو ناوچەی سەوز بەرێكەوتن و بەربەستەكانیان لابرد و دواتر چوونە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق.
بەهۆی ئەو هەڵوێستەی خۆپیشاندەرانەوە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، هەڵپەساردنی دانیشتنەكانی پەرلەمانی بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە راگەیاند.
ماوەی هەفتەیەكە خۆپیشاندەران لە ناو پەرلەمانی عێراقدا دەستیان بە مانگرتن كردووە و ئەمڕۆ رادەستی هێزە ئەمنییەكانیان كردەوە.