دابەشکردنی نەوتی سپی لە عێراق دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە2ی کانونی یەکەم، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی پشکی دووەمی نەوتی سپی لە پارێزگاکانی بەغدا، بابل، نەجەف و کەربەلا کراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، لە ئەمڕۆوە شەممە،” کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دابەشکردنی پشکی دووەمی نەوتی سپی لە پارێزگاکانی بەغدا، بابل، کەربەلا و نەجەف ڕاگەیاند”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنەکە  بەڕێژەی 100 لیتر بۆ هەر خێزانێک دەبێت و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕوونیکردەوە، لەڕێگەی فرۆشگاکانی دابەشکردن، وێستگەکان، گۆڕەپانی نەوت و گاز و بریکارە گەڕۆکەکانەوە دابەشکردنی نەوت دابین دەکرێت.

هاوکات، بڕیارە ئەمساڵ بەنرخی پاڵپشتیکراو حکومەتی عێراق نەوت بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەنرخی 50 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک بنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا