پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی تەحویلەی سەربە قەزای خاڵس لە دیالە، چەند چەکدارێک هەڵیانکوتایەسەر ماڵێک و خێزانی ماڵەکەیان گولـلەباران کرد.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دیالە ئاماژەی بەوەکرد، لە هێرشە چەکدارییەکەدا دایکێک و کوڕێک کوژراون و باوکەکەش برینداربووە و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەش کرد، ئەو کوڕەی کوژراوە کارمەندی پۆلیسی عێراق بووە و بکەرانی هێرشەکەش نەناسراون و هەڵاتوون.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و هێزە ئەمنییەکان دەگەڕێن بەدوای ئەو چەکدارە نەناسراوانەدا.