ترەمپ: ئەگەر ببمەوە بە سەرۆك لە 24 سەعاتدا جەنگی ئۆكرانیا كۆتایی پێدەهێنم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ئەگەر بە سەرۆكی ئەمریكا هەڵببژێردرێتەوە، لە ماوەی 24 سەعاتدا كۆتایی بە جەنگی ئۆكرانیا دەهێنێت.

ترەمپ لە كۆنگرەی ساڵانەی كۆمارییەكاندا رایگەیاند، كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا سەختە، بەڵام ئەگەر لە هەڵبژاردنەكەی ساڵی داهاتوو سەربكەوێت و وەك سەرۆكی ئەمریكا هەڵببژێردرێتەوە، ئەوا لە ماوەی 24 سەعاتدا كۆتایی بەو جەنگە دەهێنێت، بەڵام رەتیكردەوە هەنگاو و رێوشوێنەكانی بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی روسیا و ئۆكرانیا، ئاشكرابكات.

لە 24ی شووباتی 2022 وە روسیا هێرشی بۆ سەر ئۆكرانیا دەستپێكردووە و تائێستا جەنگی ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا