سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لە پەیامێكدا دەڵێت “گرنگە لایەنە سیاسیەکان ئەم بەهارە بکەنە بەهاری ئاشتی”.

عەبدوڵڵا مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان کردوە و تێیدا نوسیویەتی: “هیواخوازم بەهاری ئەمساڵ بەهاری ئاشتی و ئاشتبونەوەو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد بێت، بەتایبەت ئەم قۆناغەی گەلەکەمان پێی تێپەڕ دەبێت وا دەخوازێ هەموان لە پێناو ئامانجی گشتی و نەتەوەیی تێبکۆشین و بەرژەوەندی باڵای کوردستان لەبەر چاو بگرین.”

دەشڵێت “دەخوازم سەرجەم لایەنە سیاسیەکان لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و لەبەرچاوگرتنی ئامانجی نیشتمانی بە ستراتیژو هەنگاوی ئاشتیانە لێک نزیک ببنەوەو ئەجێندای تەسک و حزبی و تایبەتی وەلاوەبنێن و، بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی لەبەر چاو بگرن”.

داوا لە لایەنە سیاسیەكانی كوردستانیش دەكات، بە دەم دەستپێشخەریەكەی سەرۆكی هەرێمەوە بچن كە بانگهێشتی لایەنەكانی بۆ كۆبونەوەیەكی هاوبەش كرد، دەڵێت “ئەو هەنگاوە دڵخۆشکەرو ئومێد بەخشە بۆ ئێستای گەلەکەمان، چونکە دەمێکە خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی هەنگاوی لەم جۆرەیە.”

ئەمە لەكاتێكدایە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی نەورۆزەوە بانگهێشتی سەرجەم لایەنەكانی بۆ كۆبونەوەیەكی هاوبەش كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا