لە سلێمانی بایکۆت دەستیپێکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانبەران و مامۆستایانی پەیمانگەی کشتوکاڵی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد، ئەویش بەهۆی دابەشنەکردنی موچەکانیان لە وادەی خۆیدا.

بەشێک لەو خۆپیشاندەرانە بە پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، “تا ئێستا مووچەی مانگی شوباتمان وەرنەگرتووە و چەندین گیروگرفتی دیکەمان هەیە کە چارەسەر نەکراون”.

باسیان لەوەشکرد، حکومەت یاری بە کەرامەتمان دەکات، خۆی داوای هەموو باج و ڕسوماتێک دەکات و دەشیەوێت فەرمانبەران دەوامی خۆیان بکەن، کەچی کە دێتەسەر بابەتی مووچە مافی خۆمان ناداتێ و یاری بە کەرامەتمان دەکات.

ئاشکراشیانکرد، لەپێش نەورۆز دەبوو مووچە وەربگیرایە، نزیکەی نۆ کۆلێژ ماوە کە مامۆستا و فەرمانبەریان زۆرە، وتیان با تا دوای نەورۆز چاوەڕێ بکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک نییە لەوبارەیەوە،

جەختیان لەوەشکردەوە، لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن تا سەرجەم داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا