دەریاچەیەکی عێراق وشکی کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەریاچەی “ساوە” لە عێراق بەتەواوەتی وشکی کرد و هیچ دڵۆپە ئاوێکی تێدا بەدیناکرێت، چاودێرانیش دەڵێن، “پێشتر لەسەر ئەم بابەتە هۆشداریمان داوەتە حکومەت، بەڵام کاردانەوەی نەبووە”.

درێژی دەریاچەی ساوە 4.47 کیلۆمەترە و پانییەکەی 1.77 کیلۆمەتر، جاران ئاستی ئاوەکەی لەنێوان مەترێک بۆ چوار مەتر بوو، لەوبارەیەوە ڕیاز عانی شارەزای بواری ژینگە  دەڵێت، “دەتوانین بڵێین دەریاچەی ساوە مردووە، بەڵام ئەم مردنە کاتییە گەر لایەنە بەرپرسەکان کار بۆ بوژانەوەی بکەن”.

باس لەوەش دەکات، سەرباری لێدوانی بەرپرسان و بڵاوکراوەی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی لەناوچوونی دەریاچەی ساوە، بەڵام هێشتا هیوا ماوە و دەکرێت پارێزگاری لە بوونی بکرێت گەر بە نیوەی ئاستی جارانیشی بێت یاخود چارەکێکی ئاستی جارانی.

لەبارەی هۆکارەکانی وشکبوونی دەریاچەکەش ئەوە دەخاتەڕوو، “یەکێک لە هۆکارەکان سروشتییە و پەیوەستە بە جیهانەوە بەهۆی گەرمبوونی پلەی گەرما، جگە لەوەش کەمبوونەوەی ئاستی بارانبارین لە عێراق، بەڵام هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە تورکیا بەشێکی زۆر لە ئاوی فوراتی گرتووەتەوە کە سەرچاوەی ئاوی دەریاچەکەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا