وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات بە نەخۆشخانە گشتی و تایبەتەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەبارەت بە پەلەكردن یان دواخستنی پرۆسەی منداڵبوون، وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات بە نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتی و تایبەت بۆ رێگری كردن لەم دیاردەیە.

لە ئاگادارییەكدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، دوای تێبینی كردنی دیاردەی پەلەكردن یان دواخستن لە وادەی دیاركراوی زانستی و كلینیكی بەڵگەدار بۆ منداڵبوونی ئافرەتانی دووگیان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ڕێكەوتە سەرنج ڕاكێشەكان و ڕۆژانی بۆنە و یادەكان بۆ نموونە وەكو (3_3_2023) یان (23_3_2023) بە تایبەتی لەسەر داوای ئافرەتانی دووگیان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خێرا یان دواخستن بێ ڕەچاوكردنی بوونی بەڵگەی زانستی و كلینیكی تەنها بۆ تۆماركردنی ئەم ژمارە و رێكەوتانە وەكو ساڵیادی لەدایكبوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ ئەم مەبەستە لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی نەخۆش و دایكان و منداڵانی تازە لەدایكبوو ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت و پزیشكانی بەڕێز دەكەینەوە بۆ ڕێگریكردن لەم دیاردەیە و تەنها بە بوونی بەڵگەی پزیشكی و كلینیكی پێویستە ئەنجام بدرێت بە پێچەوانەوە پزیشكی بەرپرس و نەخۆشخانە رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبنەوە بۆ هەر گرفت و ئاڵۆزكاریێك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا