دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیركردووە و دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر لە جۆرە جیاوازەكانی مادەی هۆشبەر.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێری وورد لە پێناو ئارامی كوردستان و ڕێگریكردن لە بڵاوبونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر كە زیان بە كۆمەڵگا و ئابوری ووڵاتەكەمان دەگەیەنێت، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ڕانیە لە ڕێكەوتی 27_4_2023 دوو تۆمەتباری دەستگیركرد بەناوەكانی: ( ك. م. ق ) لە ڕەگەزی مێ( ح. م. م) لە ڕەگەزی نێر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستگیرا بەسەر بڕی 24,195 گرام لە جۆرە جیاوازەكانی مادەی هۆشبەر، كە مەبەستیان بووە بازرگانی پێوەبكەن. جۆر و بڕی ماددە هۆشبەرەكان :‌‎- بڕی 18,500 گرام ماددەی كریستاڵ، بڕی 4,500 گرام ماددەی حەشیش، بڕی 195 گرام ماددەی جامایكای گیایی، بڕی 1000 گرام ماددەی هێرۆین.

روونیشیكردەوە، تۆمەتباران بە مادەی ( 26 ) لە یاسای (بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان ) ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكان بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا