بافڵ تاڵەبانی: سەلەفییەكان رۆڵی گرنگیان بینیوە لە قوڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، رێبەری رەوتی سەلەفییەكان لە كوردستان و لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا دەربارەی بەهێزكردنی گیانی پێكەوە ژیان و چارەسەركردنی كێشەكان بە رێگای دیالۆگ.

لە دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی چاكەخوازانەی مامۆستایان و زانایانی ئایینی كرد لە كۆمەڵگەی كوردەواری لە بەهێزكردنی كەلتوری پێكەوەژیان و رێزگرتن لە بەها پیرۆز و نەتەوەییەكان.

هاوسەرۆك روونیشیكردەوە یەكێتی بە چاوێكی رێزەوە دەڕوانێتە پێگەی رەوتی سەلەفییەكان لە هەرێمی كوردستان، نرخاندنی هەیە بۆ بیری میانڕەوییان كە لە رابردوودا رۆڵی گرنگیان بینیوە لە قوڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان لەنێوان هەموو نەتەوە و پێكهاتە و ئاینزاكان و پاراستنی ئاسایش و ئاشتی كۆمەڵایەتی، هەوڵەكانیشیانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەویی بە گرنگ وەسفكرد و داوایكرد هەموو لایەك هاوكار و پشتیوان بن بۆ برەودان بە گیانی تەبایی و لێبوردەیی و زیاتر خزمەتكردنی خەڵك.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک