کۆمسیۆنی عێراق: هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەهیچ شێوەیەک دواناخرێت.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد،” تۆماری دەنگدەرانی کەرکوک بەشێوەیەکی یاسایی نوێکراوەتەوە، کە سەرجەم دەنگدەران بەپێی تۆماری ساڵی 1957 لەخۆدەگرێت لەگەڵ هەموو ئەوانەی ماددەی 140ی دەستوور دەیانگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەهەمان کاتدا 80 هەزار دەنگدەری نوێ بۆ پارێزگاکە زیادکراون، کە یەکمجارە دەنگ دەدەن.

ڕوونیکردەوە، تۆماری دەنگدەرانی کەرکوک ئاراستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە و هیچ لایەنێک ناڕەزایی نەبووە، بۆیە بەپێی یاسای پارێزگاکان، هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوکیش لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەهیچ شێوەیەک دواناخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا