بەغدا ناردنی بەنزین بۆ پارێزگای سلێمانی ڕادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکان لە سلێمانی ڕایگەیاند، بەغدا ناردنی بەشە بەنزینی سلێمانی ڕادەگرێت کە بەلێن بوو بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێمی بنێرێت.

بەڕێوبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق، هەفتەیە پشکی بەنزینی پارێزگای سلێمانی نە نێردراوە، ئەمەس وایکردووە بەنزین بەسەر بەنزینخانە حکومیەکاندا دابەش نەکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەدەستهێنانی پشکی تایبەت، بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بۆ ئەوەی بتوانین یەک لیتر بەنزین بە 690 دینار بفرۆشین.

ڕوونیشی کردەوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا، 10 تانکەر بەنزین دەگاتە پارێزگای سلێمانی و 4 تانکەر دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە.

لە بەیاننامەکەیا بەڕێوبەرایەتیەکە سەبارەت بە کێشەی غاز ئاماژەیان بەوەداوە، کێشەی غاز لە کارگەکاندا دروست بووە، نرخەکەی لەسەر هاوڵاتیان بەرز نابێتەوە، دابەش کردنی بەشە نەوتی سپی ماڵانیش بەپێی خشتە دەست پێدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا