پۆڵەتیك پرێس:
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەڤەری برادۆستی سنوری پارێزگای هەولێریان بۆردومانكرد.
بەپێی زانیارییەكانی كە بەردەستی پۆڵەتیك پرێس كەوتووە، شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی ئەو دەڤەرەیان كردووە و رووبەڕووبونەوە لە نێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا رووی داوە.
لای خۆیەوە ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارۆچكەی برادۆست بێئاگایی خۆی دەربڕی لە بۆردومان و شەڕەكە.
ناوچەی برادۆست ماوەی ساڵێك زیاترە بووەتە مەیدانی شەڕ و پێكدادانی گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا، بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر هاووڵاتیان كەوتووە.