كاركردن لە یەكێك لە بەنداوە گرنگەكانی عێراق رادەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، كاركردنی لە بەنداوی مەكحول راگرت كە بە تەواوبوونی دەبێتە یەكێك لە گەورەترین بەنداوەكانی عێراق، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە كە شوێنی بەنداوەكە و پێكهاتەی زەوییەكەی بۆ گلدانەوەی ئاو گونجاو نین.

زیاب عەبدوڵا، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاند: وەزارەتەكەی كاركردن لە ژمارەیەك پڕۆژەی راگرتووە بەهۆ ئەوەی بەرنامەی پڕۆژەكان لەئاستی پێویستدا نەبوون بەشێكی دیكەشیان گۆڕانكاری لە تێچوو و كاتی تەواوبوونیان كراوە.

وتیشی، بەنداوی مەكحول پێویستی بەوەیە زەوی بەنداوەكە دووبارە پێداچوونەوەی پێدا بكرێت، چونكە بەم شێوەیەی ئێستا بەنداوەكە تەنها بەمەبەستی بەكاربردن سودی لێوەردەگیرێت و ناتوانرێت ئاویدا تێدا گلبدرێتەوە، ئەوە جگەلەوەی پێكهاتەی ئەو زەویەی بەنداوەكەشی لەسەر دروست دەكرێت مەترسی ئەوەی هەیە بۆ هەڵگرتنی ئاو زیانی هەبێت.

بە تەواوبوونی بەنداوی مەكحول دەبێتە یەكێكە لە گەورەترین بەنداوەكانی عێراق و توانای گلدانەوەی 3,3 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، هەروەها بەنداوەكە توانای بەرهەمهێنانی 250 مێگاوات كارەبای هەیە و لەبوارەكانی كشتوكاڵ و ئابوریشدا سودێكی زۆری بۆ پارێزگای سەڵاحەدین دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا