20 هەزار هاوڵاتی چاوەڕوانی وەرگرتنی زەوین

پۆڵەتیك پرێس

ماوەی هەشت ساڵە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران پێدانی زەوی بە هاووڵاتیان راگیراوە، لەو چوارچێوەیەشدا زیاتر لە 23 هەزار هاوڵاتی لە شاری دهۆك ماوەی هەشت ساڵە چاوەڕوانی وەرگرتنی زەوین، بەڕێوبەری گشتی شارەوانی دهۆك دەڵێت، لیژنەیەك بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی ئەو هاوڵاتیانە پێكهێنراوە.

دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی پارێزگای دهۆك بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێشتر رەزامەندی درابوو كە زەوی بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی دانیشتوی سنوری دهۆك دابەش بكرێت، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٢دا، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا كە دابەشكردنی زەوی رابگیرێت.

دیار بەحری وتی: هاوڵاتیان ماوە ماوە پرسیار دەكەن و سەردانی شارەوانی دەكەن بۆ ئەوەی بزانن ئەو بڕیارە بە كوێ گەیشتووە و كەی زەویەكانیان بەسەردا دابەش دەكرێت
باسی لەوەشكرد، ئەمساڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە لیژنەیەك بۆ بەدواداچونی ئەم بابەتە پێكبهێنێت لیژنەكە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەك دەكات بۆ كێشەی ئەو هاوڵاتیانە.

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی دهۆك ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو كەسانەی پێشتر ڕەزامەندی پێدانی پارچە زەوییان وەرگرتووە ٢٣ هەزار كەسن، بەڵام لە سنووری شارەوانی دهۆك هێندە زەوی نییە تا بۆ ئەو رێژەیە دابەشبكرێت، لیژنەكە بەدواداچوونێكی ورد دەكات، بۆ ئەوەی بڕیارێكی گونجاو بدات و چارەسەرێكی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ ئەو كێشەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا