وەزارەتی تەندروستیی: بە دۆخێکی مەترسیداردا تێدەپەڕین

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی سێشەممە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەکانی چاودێری وردی نەخۆشخانەکان پڕ بووە لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەداخەوە بە دۆخێکی مەترسیداردا تێدەپەڕین و یەکەکانی چاودێری ورد لە نەخۆشخانەکانی هەرێم پڕ بوون و لە توانایاندا نەماوە چیدیکە پێشوازی لە نەخۆش بکەن.

باسی لەوەشکرد، تێکڕای رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم لە زیادبووندایە و حاڵەتەکانی مردنیش زیادیان کردووە، هەر بۆیە رێکارە تەندروستییەکان زیاتر چڕکراونەتەوە.

هەتا ئێستا لە هەرێمی کوردستان، 126 هەزار و 191 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش 111 هەزار و 494 کەس چاکبوونەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا