پۆڵەتیك پرێس
پۆلیسی سلێمانی بەدوای ئەوكەسەدا دەگەڕێت هێرشی كردە سەر غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی هیوا له‌په‌رله‌مانی عێراق، هاوكات بۆ دۆزینەوەشی سودیان لەكامێراكانی چاودێری وەرگرتووە.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، لێكۆڵینەوەیان لەهێرشكردنەسەر پەرلەمانتارەكەی عێراق دەستپێكردووە و بۆدۆزینەوەی تۆمەتبارەكە سود لەكامێرای چاودێری سنورەكە دەبینن.
وتیشی:”تا لێكۆڵینەوەكان تەواو نەبن وئەوكەسە دەستگیرنەكرێت كە كارەكەی ئەنجامداوە رووننابێتەوە كە بزانرێت تۆمەتبارەكە ئامانجی هێرشەكەی تەنها برینداركردنی پەرلەمانتارەكە یان كوشتنی بووە”.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، سەرجەم ئەو هێزانەی پەیوەستن بەرووداوەكە، دەستیان بەلێكۆڵینەوە كرووە.
شەوی رابردوودا كەسێكی نەناسراو، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌قۆ هێرشی كردە سەر غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی هیوا له‌په‌رله‌مانی عێراق و برینداری كرد.