سەرۆكی ئۆكرانیا: بەسەر جەنگدا زاڵ دەبین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، سەرەڕای تێپەڕینی سەردەمانێك بەسەر جەنگی جیهانی دوەم جارێكی دیكە دەستی خراپەكاری ئەو جەنگە بەرۆكی بە وڵاتەكەی و تەواوی جیهانی گرتوەتەوە.

ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا لە پەیامێكیدا بەبۆنەی راگەیاندنی كۆتایهێنان بە جەنگی جیهانی دوەم رۆژی یەكشەممە رایگەیاند: دوای تێپەڕبونی چەندین ساڵ بەسەر كۆتایهاتنی تارمایی جەنگی جیهانی دوەم، وا جارێكی دیكە تاریكی و تارمایی ئەو جەنگە بەرۆك بە وڵاتەكەی دەگرێتەوە.

وتیشی: تارمایی جەنگی جیهانی دوەم وا جارێكی دیكە بەرۆك بە وڵاتەكەمان دەگرێتەوە و دەستی خراپەكاری جارێكی دیكە گەڕانەوەی خۆی بۆمان بەیانكردەوە.

سەرۆكی ئۆكرانیا باسی لەوەشكردوە، بە هەمو توانایەكیانەوە بەسەر نوشستەكانی ئەم جەنگەدا زاڵدەبن.

هێمای بەوەش كرد، گرنگ نییە دوژمن هێزی چەندێك بێت و چی هەبێت، گرنگ ئەوەیە ئێمە بەرگری لە وڵات و خاكی خۆماندەكەین و ئامانجێكی هێندە پیرۆزە كە دەكرێت لە پێناویدا گیانمانی بۆ بەقوربانی بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا