عێراق لەوەرگرتنی ڤاکسیندا پلانەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرای کرد، چوار ملیۆن کەس لە سەرانسەری عێراق دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤاکسینیان وەرگرتووە.

ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کردووە، عێراق پلانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تێپەڕاندووە و تا ئێستا %10ی دانیشتووانەکەی ڤاکسینیان دژی کۆرۆنا وەرگرتووە.

لەبارەی وەرگرتنی ژەمی سیێەمی ڤاکسینی کۆرۆنا ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی سەربە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، تا ئێستا بڕیار نەدراوە لەبارەی وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین.

وتیشی: ناکرێت خەڵک ژەمی سێیەمی ڤاکسین وەربگرێت، لەکاتێکدا کەسانێک ماون هێشتا ژەمی یەکەمیشیان وەرنەگرتووە، پێویستە رێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسین وەردەگرن بگاتە %80 ئینجا دەستبکرێت بە ژەمی سێیەم.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەم دواییانەدا ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق کەمبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا