بەهۆی ژنە كوردێكەوە حكومەتی سوید ناچاربوو گۆڕانكاری لە سیاسەتەكانیدا بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی سوید ڕازی بوو بە داواكارییەكانی ژنە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە ئامینەكاكە باوە، بڕیاریدا بەردەوام بێت لە پشتگیریكردن لە دۆزی كورد بە تایبەت لە ڕۆژئاوای كوردستان و ڕێگرییكردن لە دەستوەردانی توركیا لە سیاسەتی سوید، بەو هۆیەشەوە ئامینە كاكە باوە، دەنگی نەدا بە هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی سوید.

حوزەیرانی ساڵی رابردوو بە مەرجی پشتیوانیكردن لە دۆزی كورد بە تایبەت ڕۆژئاوای كوردستان، ئامینە كاكەباوە وەك تاكە دەنگی یەكلایی كەرەوە دەنگی بە كابینەی سۆسیال دیموكراتەكانی سوید دا و توانیان حكومەت دروستبكەن، لە بەرامبەردا چەپەكان بوون بە ئۆپۆزسیۆن.

دوای ساڵێك لە پێكهێنانی حكومەتی سوید لەلایەن سۆسیال دیموكراتەكانەوە، پرسی بە ئەندامبوونی سوید لە ڕێكخراوی ناتۆدا هاتە گۆڕێ‌، دەوڵەتی توركیا كە ئەندامی ناتۆیە، لە بەرامبەر ڕازی بوونیدا بۆ بەئەندام بوونی سوید، چەند داوایەكی خستە بەردەم حكومەتی سوید، لەوانە بە “تیرۆرست” ناساندنی یەپەگە و یەپەژە و بڕینی هاوكارییەكان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و فرۆشتنی چەك بە توركیا.

ئامینە كاكە باوە لەسەر ئەو پرسە هەڵوێستی وەرگرت و هەڕەشەی ئەوەی كرد، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی سوید-دا دەنگدەدات بە متمانە وەرگرتنەوە لە وەزیری داد كە پرۆژەكە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پێشكەشكرابوو.

ماگدالینا ئەندەرسۆن، سەرۆك وەزیرانی سوید بەڵێنی داوە، ئەگەر لە دانیشتنەكەدا پەرلەمان متمانە لە وەزیری داد بسەنرێتەوە، دەستلەكاردەكێشێتەوە و حكومەتی سوید هەڵدەوەشێتەوە.

حكومەتی سوید لە بەرامبەر هەڵنەوەشاندنەوەیدا ناچاربوو مل بۆ داواكارییەكانی ئامینە كاكە باوە بدات، بۆیە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی سویددا، ئامینە كاكەباوە دەنگی نەدا بە وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری داد.

لە وتارێكدا ئامینە كاكەباوە كە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا پێشكەشی كرد وتی: چۆن ئەرۆغان لەوسەری دنیاوە دێت سوید بەڕێوە دەبات و كورد بە كیمیایی دەكوژێت؟

هەروەها، ماگدالینا ئەندەرسۆن، سەرۆك وەزیرانی سوید لە وتارێكدا وتی: گۆڕانكاری لە سیاسەتماندا دەكەین بەرامبەر بە توركیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا