ئەم بابەتە 87 جار بینراوە
پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێشتا له كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێكی گه‌شه‌سه‌ندوی كۆرۆنا له‌به‌ریتانیا جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه، ژماره‌یه‌ك وڵات گه‌شته‌كانیان بۆ به‌ریتانیا ڕاگرت، ئه‌ویش له‌ترسی گه‌یشتنی جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا بهوڵاتهكانیان.
تێدرۆس ئەدهانۆم، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڕایگه‌یاند، گه‌شه‌سه‌ندن له‌سروشتی ڤایرۆسه‌كاندا هه‌یه، په‌یوه‌ست به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره نوێیه‌كه‌ی، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه بیسه‌لمێنێت ئه‌و جۆره نوێیه مه‌ترسیدارتره له‌وه‌ی پێشوو.
هه‌رچه‌نده به‌ریتانیا ده‌ڵێت جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچوووه، به‌ڵام سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی پێیوایه له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چووه.
مایكڵ رایان، بەڕێوەبەری بەشی فریاگوزاریی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیی هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌ك پێیوایه، ده‌كرێت ڕێگریی له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت.