شادمان مەلا عەزیز کۆچی دواییکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی رایگەیاند، شادمان مەلا عەزیز سەحاف، هونەرمەندی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی رایگەیاند، “بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی بەئەزموونی بواری شانۆ و دراما (شادمان مەلا عەزیز) رادەگەیەنین، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵەی بەڕێزیان و ھونەرمەندانی کوردستان دەکەین”.

جێی ئاماژەیە شادمان مەلا عەزیز ماوەیەکی زۆرە بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەوە دەناڵێنێت تا ئەمڕۆ بەتەواوەتی باری تەندروستی تێکچوو و بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا