گۆڕان پۆستە بەتاڵەكانی خانەی راپەڕاندن پڕدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا، پۆستە بەتاڵەكانی خانەی راپەڕاندن پڕبكاتەوە، كە ژمارەیان سێ‌ پۆستە.

دلێر عەبدولخالق، رێكخەری ژووری رۆژنامەوانی گۆڕان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وتی: لەكۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بڕیاردرا، كە پۆستە بەتاڵەكانی خانەی راپەڕاندن پڕبكرێتەوە.

دلێر عەبدولخالق وتیشی: بەزووترین كات ئەو پۆستە بەتاڵانە پڕ دەكرێتەوەو بەفەرمیش سوپاسی ئەو بەرپرسانەی پێشووی خانەی راپەڕاندن دەكەین، كە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە.

ماوەی رابردوو سێ‌ ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان، كە پێكهاتبوون لە عەدنان عوسمان، شەماڵ عەبدولوەفا، جەلال جەوهەر دەستلەكاركێشانەوەیان راگەیاند، ئەوەش بەهۆی ناڕازیبوونیان لەسیاسەتی بزووتنەوەكەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا