حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات و لە ئێستادا مووچەی پێشمەرگە بەئەلیکترۆنیکراوە و بۆ فەرمانبەرانیش لە هەنگاوەکانی کۆتاییدان.

عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “هەر فەرمانبەرێك كۆدی بێ هاوتای خۆی دەبێت بۆ مووچە و مووچەكە تەنیا بەو خاوەن كۆدە دەدرێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، لەم کابینەیەدا خەرجییەكانمان كەم كردووەتەوە و ئێستا خەرجییەكانمان بە ئەلیكترۆنی و مەركەزیی كردووه و داهاتیش بە ئەلیكترۆنی كراوە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “لەم كابینەیەدا خۆشبەختانە دوومووچەییمان نەهێشت، لەكاتێكدا لە عێراق ئەو دیاردەیه زۆرە و بەهەدەردانی زۆری پارە هەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا