سەرۆكی چین سەردانی سعودیە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە، شی جین پینگ، سەرۆكی چین بە سەردانێكی سێ رۆژە دەگاتە سعودیە. لە 2016 ەوە ئەوە یەكەمین سەردانی سەرۆكی چین دەبێت بۆ گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری نەوتی خاو.

سەردانەكە لووتكەیەكی دووقۆڵی لەخۆدەگرێت كە شا سەلمان سەرۆكایەتی دەكات و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەش تێیدا ئامادە دەبێت.

شی جین پینگ، سەرۆكی دووەم گەورەترین ئابووریی جیهان، دواتر بەشداری لە لووتكەیەك دەكات لەگەڵ سەركردەكانی وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی، هەروەها لەگەڵ سەركردەكانی چەند وڵاتێكی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆدەبێتەوە.

سەردانی سەرۆكی چین هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی ناكۆكیی نێوان سعودیە و ئەمریكا لەسەر پرسەكانی وزە، ئاسایشی هەرێمی و مافەكانی مرۆڤ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا