داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 21 ملیار دینارە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 21 ملیار دینار بووە، 18 ملیار دیناری نەختینەیە، نزیكەی یەک ملیار دینار بەشێوەی چەكە و یەک ملیاری دیکەشی مەقاسەیە.

ماڵپەڕی شەفافیەت ئاماژەی بەوەکرد: سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، لە رۆژی 19-8-2023 تا 25-8-2023، بڕی 21 ملیار و 228 ملیۆن و 163 هەزار و 80 دینار بووە .

ئەوەشی خستەڕوو: زیاتر لە 18 ملیار دیناری ئەو داهاتە بەشێوەی نەختینەیە، نزیكەی یەک ملیار دینار بەشێوەی چەكە و یەک ملیاری دیناریش مەقاسەیە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا