ئاسایشی هەڵبژاردن لە ناوچە كێشە لەسەرەكان دابینكراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاند، هاووڵاتیانی سنوری ناوچە كێشە لەسەرەكان دڵنیا دەكەنەوە كە ئاسایشی هەڵبژاردنەكان لەرۆژی هەڵبژاردن پارێزراو دەبێت و هێزەكانی حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم هەماهەنگی تەواویان هەیە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەكە لەكەشێكی ئارامدا.

عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند: هەرچەندە بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لە 10ی تشرینی یەكەمدا هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاكان رادەگیرێت، بەڵام ئەوان هەمو هەوڵێك دەدەن كە لەرۆژی دەنگدان هاوڵاتیانی گوێر، مەخمور، شنگال، كەركوك، خانەقین و ناوچەكانی دیكەی كێشە لەسەر بتوانن بگەڕێنەوە ناوچەكانیان و دەنگ بدەن.

باسی لەوەشكرد، لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لەپارێزگاكانی هەرێم هەمو ئامادەكارییەكیان كردوە بۆ دابینكردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەكان و لەم كاتەدا هیچ گرفتێكیان نیە، بۆیە لەئێستادا كاردەكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانەی بۆیان دیاریكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا