پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حەوت ملیۆن عێراقی زیانی گۆڕانی کەشوهەوایان بەرکەوتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانی کردنەوەی کۆنگرەی کەشوهەوا لە عێراق سودانی ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت بەردەوامە لەکارەکانی بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا.
وتیشی، چەند چارەسەرێکمان داناوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە ئابووری، ژینگەیی و کۆمەڵایەتییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
هاوکات، دەستپێشخەری چاندنی پێنج ملیۆن درەخت و دارخورمای لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستپێکرد.
ئەوەشی خستەڕوو، گۆڕانی کەشوهەوا کە خۆی لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کەمبوونەوەی دابارین و زیادبوونی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی ڕووبەری سەوزاییدا دەبینێتەوە، بووەتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی خۆراک و تەندروستیی و ژینگەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بەمهۆیەوە زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس زیانی بەرکەوتووە.
باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە لەو ناوچانە دەژین کە بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنێت و هەزاران کەس لەو شوێنانەوە ئاوارەبوون کە پێشتر بۆ ژیان پشتیان بە کشتوکاڵ و ڕاوکردن دەبەست.