نێچیرڤان بارزانی: تەحەدای جددی لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هەرێم لە رێوەڕەسمی دەرچوونی 60 کەس لە خولی پەیمانگەی دادوەراندا لە وتارێکدا وتی، ناڵێین هیچ کێشە و گوشارێکی سیاسی لەبەردەم سەربەخۆیی دادوەرییدا نییە و کار بۆ چاککردنی دەکەین.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە لە وتارێکدا لە مەراسیمی رێوڕەسمی خولی چوارەمی پەیمانگەی دادوەری رایگەیاند، بۆ ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ربه‌خۆیی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ و سه‌روه‌ری‌ یاسا كۆڵه‌كه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ حوكمڕانییه‌كی‌ دروست و سه‌ركه‌وتووه‌ له‌ وڵاتدا.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ یاسا ده‌سه‌ڵاتی به‌ دادوه‌ر داوه‌ كه‌ ئازادبێت، ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دادوه‌رانه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بپارێزن و ئه‌ركی دادوه‌ره‌ كه‌ قبوڵی نه‌كات و رازی نه‌بێت هیچكات كه‌س و لایه‌نێك هیچ شتێك به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت.

 

سەرۆکی هەرێم لە وتارەکەیدا بە دادوەرانی وت، بونە دادوەر ئەرکێکی سەخت و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە بەرامبەر بە خودا، ویژدان، کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی، ئێوە راستەوخۆ کارتان لەگەڵ داوا و مافی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و بەرژەوەندیی گشتیدایە و پارێزەری مافەکانیانن هاوکات  بۆ ئەوەی هاوڵاتی متمانەی بە دەسەڵاتی دادوەری و دادگا هەبێت، دەبێت دڵنیابێت لەوەی مافەکانی دەپارێزرێن، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری یاسا و دادپەروەری جێبەجێ بکات، بۆ ئەوەی بەڕاستی جێگەی متمانە و پارێزەری مافی هەموان بێت.

سەبارەت بە ڕەوشی دادوەر و سەروەری یاسا لە هەرێم نێچیرڤان بارزانی وتی، بێگومان نەماوتوە و ناڵێین لە هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەک لەبەردەم سەربەخۆیی دادوەری و سەروەری یاسادا نییە؛ ناڵێین هەمو شتێکی دەسەڵاتی دادوەری دروستە و لەژێر هیچ گوشارێکی سیاسییدا نییە و کێشە و تەحەدای جددی لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری هەیە کە پێویستی بە چاککردنەوە و چاکسازییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا