وەزارەتی تەندروستی غەززە: لە هێرشێکدا 32 کەس لە یەک خێزان کوژراون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززەی فەڵەستین ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە 32 کەس لە یەک خێزان کوژراون.

ئەمڕۆ شەممە18ی تشرینی دووەم، وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززەی فەڵيستین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” ئەمڕۆ 32 کەسی یەک خێزان لە ماڵەکەیان لە کەمپی جەبالیای ئاوارەکان لە باکووری غەززە، بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلەوە کوژراون، کە 19 کەسیان منداڵن”.

هاوکات، ئەمڕۆ دوایین ئاماری قوربانیانی فەڵەستین و ئیسرائیل بەهۆی جەنگی نێوان هەردوولاوە راگەیەندرا، کە تائێستا بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە ژمارەی کوژراوان لە غەززە 12 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، هەروەها لە سەرەتای جەنگەوە تا ئەمڕۆ هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژراون.

لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، جەنگ و ئاڵۆزییەکان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە، کە بەهۆیەوە ڕۆژانە ژمارەی قوربانیانی هەردوولا لە بەرزبوونەوەدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا