حەلبوسی و پلاسخارت دۆسیەی پێکهێنانی حکومەتیان تاوتوێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرد بەو جۆرەی بەدیهێنەری داواکارییەکانی گەلی عێراق بێت.

بەگوێرەی بەیاننامەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە حەلبوسی لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە پلاسخارت کردووە و هەردوولایان دۆخی سیاسی وڵات و دۆخی هەرێمیی و نێودەوڵەتی و ژمارەیک دۆسیەی گرنگی هاوبەشیان تاوتوێ کردووە.

پێشتریش حەلبوسی بە سەردانێکی یەک ڕۆژی چووە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بابەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد بەمەبەستی کۆتایهێنان بەو قەیرانە سیاسیەی لە ئێستادا بەرۆکی عێراقی گرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا