پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دكتۆر لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق، رۆژی یەكشەممە 4_12_2022 لە بەغداد، پێشوازیكرد لە حامید نەعیم غەزی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران.
لە میانی دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی گشتی كرا، بەتایبەت پێویستیەكانی هاووڵاتیان و لەو روەوە سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری لە هەموو بوارەكاندا و دابینكردنی پێویستیەكانی كۆمەڵ.
لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆك كۆمار روناكی خستە سەر كێشەكان و شێوازی چارەسەركردنیان، هەروەها جەختیكردەوە لەسەر دەستەبەركردنی مافی هەموو تاكێك كە شوێنی نیشتەجێبونی شایستەی هەبێت، ئەوەش لە ڕێگەی دابینكردنی شاری نیشتەجێبوونەوە.
سەرۆك كۆمار گرنگی كاری ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی لە بواری دابینكردنی خزمەتگوزارییە تەكنیكی و ڕاوێژكاری و لۆجستیكییە پێویستەكان خستەروو، هەروەها هەماهەنگی ڕاوێژكاری دوپاتكردەوە سەبارەت بە سیاسەتی دەوڵەت و پێشكەشكردنی پشتیوانی پێویست بۆ حكومەت لە پێناو جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزارییەكەی، هەروەها جێبەجێكردنی داواكاری و سكاڵاكانی هاووڵاتیان و گەیاندنیان بە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەموو وەزارەتەكاندا بۆ ئەوەی بەدواداچوونیان بۆ بكرێت.